گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی پەرلەمانی ڕاگرتەوە ’’

2022.09.18 - 18:33
App store icon Play store icon Play store icon
’’سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی پەرلەمانی ڕاگرتەوە ’’

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، جارێكی دیكە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی پەرلەمانی ڕاگرتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

فراكسیۆنی یەكگرتوو: جارێكی دیكە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی پەرلەمانی ڕاگرتەوە

لە پاش تێپەڕبوونی (18) ڕۆژ بەسەر دەستپێكردنەوەی وەرزی پایزەی یاسادانان، پەرلەمانی كوردستان تەنها یەك دانیشتنی ئەنجامداوە.

لەگەڵ بوونی چەندین پرسی گرنگی وەك بابەتی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم و هەروەها هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو یاداشتانەی كە ئەندامانی پەرلەمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووە لەسەر قەیرانەكان و پرسی خەڵك،کە تا ئێستا نەخراونەتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكان ، سەرۆكایەتی پەرلەمان  خەریكە جارێكی تر دانیشتنەكانی  پەرلەمان بەرەو پەكخستنەوە و بێ ڕۆڵ بوون دەبات.

ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ناڕازین بەرامبەر وەستاندنی دانیشتنەكانی پەرلەمان و داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین هەرچی زوترە دەست بە دانیشتنەكانی پەرلەمان بكاتەوە و بەرنامەی دانیشتنەكانیش بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان و چارەسەركردنی قەیرانە كەلەكەبووەكان بێت.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

لە پەرلەمانی كوردستان

18-9-2022