ناس کورد-
سەرۆکی هاوپەیمانی "لەپێناو خەڵک " ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هاوپەیمانییەکەی و هەڵوێستی خۆی لەبارەی خۆپیشاندانەکانەوە ئاشکرا کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، (18ی ئەیلوولی 2022) رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە بەغدا هاوپەیمانی کۆبووەوە و لە رۆژانی داهاتوودا چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەمان دەبێت بۆ ئەوەی هەندێک بڕیاروەربگرین".
وتیشى هاوپەیمانییەکەی پشتگیری لە هەر خۆپیشاندانێکی جەماوەری دەکات، چ لە بەغدا، پارێزگاکان، یان هەرێمی کوردستان، هەروەها پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی داهاتووی 1ی تشرینى یەکەم دەکات.
لای خۆیەوە، عەلا رکابی ئەمیندارى گشتی فراکسیۆنى ئیمتیداد رایگەیاند، "کۆبوونەوەکان لە رۆژانی داهاتوودا لە پارێزگا جیاوازەکان دەبێت، و هەموومان باوەڕمان بە پرەنسیپی هاووڵاتیبوون هەیە".