گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری پەروەردە لەسەر پانکەیەک لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت

2022.09.18 - 16:50
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پەروەردە لەسەر پانکەیەک لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی پانکەیەک بەسەر دوو قوتابیدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە فەرمانی وەزیری پەروەردە لێژنەیەکی بەدواداچوونی بۆ ھۆکاری روداوەکە پێکھێندرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢⁄٩⁄١٨ لە کاتی دەوامی ئاسایی قوتابیان لە قوتابخانەی سەرکەشی بنەڕەتی تێکەلاو پانکەیەک لە ئەڵقی سەقفی پچڕاوە و بەربۆتەوە سەر تەختەی دانیشتنی قوتابیان و لە ئاکامدا دوو قوتابی زامدار بوون و دەستبەجێ لە لایەن دەستەی کارگێری قوتابخانە گەیندایە نەخۆشخانە و کاری پێویستی بۆ ئانجام دراوە و خۆشبەختانە تەندروستیان باشە ، لە کاتێکدا کارگێری قوتابخانەی ناوبراو لە پشووی ھاوین نۆژەنکردنەوەی بۆ تەواوی پێداویستیەکانی قوتابخانە بە تایبەتی لە رووی کارەبا ئەنجامداوە وە دوای روداوەکەش بە فەرمانی جەنابی وەزیری پەروەردە لێژنەیەکی بەدواداچوونی بۆ ھۆکاری روداوەکە پێکھێندرا .