ناس کورد-
لە سلێمانی زاوایەك هاوسەرەکەی و خەزوور و خەسووی بە چەقۆ بریندار کرد، دواتر ئەویش لەلایەن کەسانی بەرامبەرەوە بریندار کراوە و لە نەخۆشخانە دەستبەسەر کراوە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی دەڵێت، ڕووداوەکە لەسەر کێشەی خێزانی بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی بە "ناس کورد"ی وت، رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە 17-9-2022، لە گەڕەكی ئاوارەكانی تانجەرۆ لە سلێمانی روویداوە و زاواکە هاوسەرەکەی و خەزوور و خەسووی خۆی بە چەقۆ بریندار کردووە."
ئاماژەی بەوەشکرد، " دوای ئەوەی زاواکە کە تەمەنی 21 ساڵە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر براوەتە نەخۆشخانەی شار، لەوێ دەستگیرکراوە."
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی وتی، "بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بووە."
وتیشی، "بریندارەکان تەندروستییان جێگیرە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان نییە."