گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری پەروەردە وادەی کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەمی خوێندنی ئاشکرا کرد

2022.09.18 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پەروەردە وادەی کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەمی خوێندنی ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پێش سەری ساڵ وەرزی یەكەمی خوێندن تەواو دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 18-9-2022) ڕایگەیاند، "بەپێی ساڵنامەی خوێندن پێش سەری ساڵی 2023 وەرزی یەكەمی خوێندن تەواو دەكەین، هەروەها تا 8-5-2023، هەموو بابەتەكانی پۆلە ناكۆتاكان لە خولی یەكەم بە تاقیكردنەوەكانیش كۆتایی پێدێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " چونكە ئەمساڵ رەمەزان پێش مانگی چوارە و لە ساڵنامەكە هەموو ئەو شتانە لەبەرچاو گیراون، ئەگەر خوێندن لە مانگی 10 دەستپێبكەین لەوسەریشەوە مانگی شەش گەرمە." 

 

هاوکات سەبارەت بە دابەشكردنی نەوت بەسەر قوتابخانەكاندا وەزیری پەروەردە باسی لەوە كرد، رەزامەندی دراوە 8 ملیۆن لیتر نەوت بۆ قوتابخانەكان دابین بكرێت، پارەی بۆ تەرخانكراوە و ئومێد دەكەن كاروبارە داراییەكانی زوو تەواو بكرێن.