گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی ڕوویدا

هەرێم؛ چیرۆکی ئەو ژنەی لە شەوی بوکێنیدا ’’خوێنی پەردەی کچێنی’’ نەبوو

2022.09.17 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ چیرۆکی ئەو ژنەی لە شەوی بوکێنیدا ’’خوێنی پەردەی کچێنی’’ نەبوو

ناس کورد- 

د. دیلمان ئازاد خۆشناو، پسپۆری پزیشکی دادوەری چیرۆکی ژنێک دەگێڕێتەوە کە لە شەوی بوکێنیدا "خوینی پەردەی کچێنی" نەبووە و بەهۆیەوە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا توشی کێشە بوون و بەرەو جیابوونەوە هەنگاوی ناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



دەقی نوسینەکە: 

 

چارەسەرکردن بە پشکنین

لە ستەم و چەوسانەوە دەتپارێزێت

پیاوان وەک ژنان پێویستیان

بە شیکاری و ڕوونکردنەوەی زانستی هەیە

گەلێک جار دەکەومە گفتوگۆ

هەر زوو بڕیاری شێوەی مامەڵەم لەگەڵ خاوەنی گرفت بۆ یەکلا دەبێتەوە کە بە چ شێوەیەک هەڵسوکەوت بکەم .

لە ڕۆژانی ڕابردو ژنێک

بە نهێنی و بە غەمێکی قوڵ داوای هاوکاری پزیشکی لێکردم .

گوایە خاتون لەبەر ئەوەی لە شەوی بوکێنیدا وەک عاداتی پێشوو نەبۆتە خاوەنی چەند دڵۆپە خوێنێک زاواش خۆی نەبۆتە پاڵەوانی ڕژانی ئەو دڵۆپە خوێنە .کێشە لە دەرونی هەردولا درووست ببوو .لەو کێشەیەدا خاتونی بووک

ئازاری جەستەیی و دەرونی دەدرا هەمیشە چاو بەرەو ژێری پیاوەکەی بوو هەڕەشە دەکراو ڕۆژ بەڕۆژ

بەرەو جیابونەوە هەنگاویان دەنا ئاخر بوک کێشەی لە جیا بونەوە نەبوو بەڵام کێشەی گەورەی کەسەرێک بوو کە ئەو زۆر زۆرخۆی پاراستبوو ڕۆژگارێک کۆمەڵگا و کەس و کاری

بەردبارانی نەکەن و بەداوێن پیس هەژماری نەکەن و گۆڕی وەک و گۆڕی هەموو ئەوانەی بەناهەق گیانیان سپارد و بێ گوێدانە زانستی پزیشکی کوژران و ئیستا خاوەنی گۆڕێکی بێ نازن ئەو دەستی بە ڕووی کۆمەڵگادا نەهێناو هیشتا خاوەنی ئەو ناونیشانەیە کە کۆمەڵگا ناوی ناوە پاکیزەیی . کەچی ئیستا بە گریانەوە چاوەڕێی مەرگی خۆیەتی و دڵنیاشە کە بەبێ ئاگایی و بەڕێگایەکی نا ڕۆشنبیری پیاوان خەریکە دەبێتە شاهێدی جیاکردنەوەی ڕوحی لەجەستەی .

ئەوە هەموو واتای قسەی خاتونی تازە بوکە ..

هەوڵمدا بەجۆرێک هاوسەرەکەی ڕازی بکات کە پشکنین بۆ خانمە بووک بکرێت ئەویش لە هەوڵەکەیدا سەرکەوتوبو

ئێمە پشکنینمان کرد خانم هێشتا خاوەنی پەردەی کچێنیەتی .

کەچی حوکمی کۆمەڵگای بەسەرئەو خانمە بووکە جێبەجێ دەکرد و لە قالبی پیاو سالاریدا مامەڵەی دەکرد .

ئەوە ستەمێکی قوڵ و زوڵمێکی گەورەیە  .دوایی پشکنین و دەرکەوتنی بەناو  پاکیزەیی خێزانەکەی .

داوامان کرد کاکی زاواش پێویستە پشکین بکات وەکو مافێکی خێزانەکەی . بەڵام بەشێوەیەکی زۆر توند و بێ ئاگا لە زانستی پزیشکی و بابەتی پسپوریەکەمان ناڕەزایەتی خۆی نیشانی ئێمەدەدا زۆر بە شێوەیەکی ئارام ڕازیمان کرد

کە پشکنینی خۆی لەلایەن پزیشکێکی پسپۆری بەشی میزەڕۆ بکات دوای گفتو گۆیەکی دوور و درێژ  ڕازی بوو .

کە پشکنینی خۆی بۆ کردین و گەیشتینە ئەنجام گرفت لە پیاوەکەبوو .

خوێنەری بەڕێز .

زۆر جار ڕوونکردنەوەمان ئاراستەی ئێوەی ئازیز کردوە کە مەرج نیە نەبینینی خوێن لە شەوی بوکێنیدا

کێشە لە پەردەی کچێنی هەبێت .

زۆرجار کێشەی تری زانستی هەن دەبێت بەر لە ئەنجامدانی پروسەی هاوسەرگیریدا چارەسەربکرێن  یەک لەوانە کێشەی تەندروستی لەوانەیە لە پیاوەکە بێت.کەواتە لە حالەتی نەبینینی ئەو چەند دڵۆپە خوێنە تەنها بووک تاوانبار ناکرێت لەوانەیە پیاوەکەش پێویستی بە پشکنین بێت.

زۆر جار پەردەی کچێنی زۆر ئەستورە وڕێگرە لە پرۆسەی هاوسەرگیری لەو حالەتە بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە دەبێت ژنەکە نەشتەرگەرییەک بکات کە پەردەی کچێنی بۆ لابدەن ئەویش بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری دیاری دەکرێت و دەبێت لەسەر ڕاپۆرتەکە بنوسرێت(جۆری پەردەی کچێنی ئەستورە و پێویستی بە لادانی پەردەی کچێنیە بۆ تەواوکردنی پرۆسەی هاوسەرگیری پاش ئەوەی دڵنیا دەبن لە تەواویی تەندروستی پیاوەکە)لێرەوە دیارە کە پێش نەشتەرگەری ژنەکە دەبێت پیاوەکە پشکنین بکات لە لای پسپۆری بەشی میزەڕۆ.ئیستا پێتان ڕادەگەینم کە ئەو ڕاپۆرتە چەند گرنگە ئیمە حالاتمان زۆر بینیوە کە بێ پشکنینی پیاوەکە ژنەکە نەشتەرگەری کردووە ...بەڵام دوای ئەوە زانیویانە کە خەتا لە پیاوەکەیە و پشکنینی تەندروستی پیاوەکە دەریخستووە کەواتە پشکنینی پیاوانیش زۆر زەروورە.

ئەرکە لەسەر شانی هەموومان ڕۆشنبیری لەو بابەتانە بڵاوبکەینەوەتاوەکو ڕۆڵەکانمان نەبنە قوربانی ئەو بیرکردنەوە هەڵانەی دەستاو دەستی کردوەو ئیستاش بەداخەوە خۆمانی لێ دەکەینە خاوەن گوایە پەردەکچێنی مەرجی پاکیزەیی کچانە .

خۆم زۆر پەرۆشی ئەوەم ڕۆژانە هەنگاو بنێم و ڕۆشنبیری بڵاوبکەمەوە وەک پزیشکێکی دادوەری .دەزانم ئەرکی منە مرۆڤێکی بێ ئاگا لەو زانستەلەهەرشوێنێک هەبێت بەکۆمەڵێک فایلی پڕ تراژیدیا بەکەومە خوێندنەوە بۆی و

تێی بگەیەنم یاسا پاڵپشت بە سەرچاوەکانی خۆی

سەرەکیترینیان ئاین ڕێگە لە هەڵجون و کوشتن و

ئیهانەکردن دەگرێت و  دەهۆڵی دڕایش ناکوترێتەوە

بۆیە بەر لەوەی ئەندامانی کۆمەڵگایەکەم باوەش بکەنەوە بۆ

پێشوازی لە هەر پێشهاتێکی لەو شێوەیە زانیاریان پێ ببەخشم .تاوەکو توشی سزایی یاسایی و ئاینی نەبنەوە و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە بکەن .

ئەوەی مەبەستە بێتان گەیشت کەوا دوایی دڵشکان و ئازارێکی زۆری جەستەیی و دەرونی ئەو خاتونە کەچی گرفتی پەردەی کچێنی کاکەی زاوا تێیدا هۆکاربوو نەک کچەکە .

دکتۆرە دیلمان ئازاد خۆشناو

پسپۆری پزیشکی دادوەری

ماموستا لە کۆلیژی پزیشکی