ناس کورد-
بەرپرسی لقی 12ی پارتی ڕایگەیاند، لە کۆنگرەی پارتیدا، مەسعود بارزانیدا ناخرێتە دەنگدانەوە، چونکە ڕەمزی نەتەوایەتی ناخرێتە دەنگدانەوە، بەڵکو رەمز لە نێوان دوو کۆنگرەدا تەنیا متمانەی پێدەبەخشرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (شەممە 17-9-2022) رایگەیاند، "ئێمە ئەندامانی پارتی هەموو کۆکین لەسەر ئەوەی تا ئەو ساتەی خوای پەروەردگار تەمەنی بە مەسعود بارزانی بەخشیبێت، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هەموو کۆنگرە و کۆنفرانس و گردبوونەوەیەک جەنابی سەرۆک لە سەرەوەی دەنگدانە، رەمزی نەتەوایەتی ناخرێتە دەنگدانەوە، نە لە هەرێمی کوردستان و لە نەهیچ شوێنێک رەمەز ناخرێتە دەنگدانەوە، واتە لە کۆنگرەی داهاتووی پارتیدا ناخرێتە دەنگدانەوە، بەڵکو رەمز لە نێوان دوو کۆنگرەدا تەنیا متمانەی پێدەبەخشرێت".