کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌گوێره‌ى ڕاپرسییه‌كى ده‌زگاى گالۆپ بۆ لێكۆلێنه‌وه و ڕاپرسى، توڕه‌ترین میله‌ت له‌جیهاندا ده‌كه‌ونه چوار وڵاتى عه‌ره‌بییه‌وه، ئەو وڵاتانەش بریتین لە عێراق و فه‌ڵه‌ستین و مه‌راكیش و لیبیان. . ڕاپرسییه‌كه 100 هه‌زار خه‌ڵكى له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا وه‌ك نمونه وه‌رگرتووه و له فۆڕمێكدا دوو پرسیارى ئاڕاسته‌یان كردووە، ئه‌وانیش بریتین له پرسیارى "ئایا به‌پێى پێویست دوێنى هه‌ستت به ئاسوده‌یى كردووه؟" پرسیارى دووه‌میش ئه‌وه بووه "ئایا دوێنێ توڕهبووى؟". . به‌پێى ده‌رئه‌نجامى ڕاپرسییهكەى گالۆپ، خه‌ڵكى عێراق له پله‌ى یه‌كه‌مدان كه ڕێژه‌ى توڕه‌بوونیان به‌رزه و ئاسته‌كه‌ى گه‌یشتوه‌ته 44%، به‌دواى ئه‌ویشدا خه‌ڵكى فه‌ڵه‌ستین دێت كه به‌ڕێژه‌ى 43%یان توڕەن، دواتریش هەریەک لە مەراکیش و لیبیا دێن. .ر ده‌رئه‌نجامى ڕاپرسیه‌كه ئه‌وه‌شى شى كردووه‌ته‌وه، خه‌ڵكى عێراق له‌چاو میله‌تانى دیکەى جیهاندا كه‌مترین هه‌ستى ئه‌رێنیان تێدایه، به‌ڵام هۆكارى دروستبوونى ئه‌و هه‌سته و توڕەبوونەى خه‌ڵكى ئه‌و وڵاتانه لەلایەن دەزگاکەوە نەخراونەتەڕوو. . .