گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەرلەمانتارێك بۆ قوباد تاڵەبانی: ئێستا 26 بە 74 بەركارە نەك 43 بە 57

2022.09.17 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێك بۆ قوباد تاڵەبانی: ئێستا 26 بە 74 بەركارە نەك 43 بە 57

ناس کورد-  

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی قوباد تاڵەبانی دایەوە و ڕایگەیاند، ئێستا 26 بە 74 بەركارە نەك 43 بە 57. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی وەبەرھێنان و ئابووری لە سلێمانی (شەممە 17-9-2022) دانی بەوەدا نا کە لەئێستادا سیستمی دابەشکردنی داهات بەشێوەی 43% بۆ سلێمانی و 57% بۆ هەولێر و دهۆک جێبەجێ دەکرێت، بۆیە لە سلێمانی کێشەی دابەشکردنی مووچە هەیە. 

 

لەوبارەیەوە عەلی حەمەساڵ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەسڵی دوو ئیدارەیەکە 43 بە 57 نییە، بەڵکو هەرکێ و بۆ خۆیەتی، تاوەکو 2014 ە، ئەو   43 بە 57  کێشەیەکی ئەوتۆی نەبوو، پارەکە لە بەغداوە دەهات و بەم ڕێژەیە دابەش دەکرا، کێشەکە دوای 2014 دەستی پێکرد کە پارەی بەغدا نەما." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو داهاتەی نەوت کە دێتەوە دابەش دەکرێت بەنزیکەی 57% بۆ هەولێر و دهۆک، 43% بۆ سلێمانی، پاشان دەبێت هەرکەس لە داهاتی خۆی تەواوکەری موچە و پرۆژە و دەرمان و خەرجی هێزە سەربازییە حیزبیەکان و خەرجی هێزی ئەمنی و کڕینی دەرمان و خاشاک و هەموو شت دابین بکات." 

 

عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکردووە، "سلێمانی ئێستا داهاتی نزیکەی 26% هەولێر و دهۆکیش 74%ـە، کەواتە، کاک قوباد شتێک نیە ناوی  43 بە 57، بەڵکو ئەوەی هەیە هەرکێ و بۆخۆیەتی."