گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە دوو ڕوداوى جیاوازدا لە قەزای خورماتوو سێ کەس گیانیان لەدەستدا

2019.08.11 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
لە دوو ڕوداوى جیاوازدا لە قەزای خورماتوو سێ کەس گیانیان لەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە لە قەزای خورماتوو سێ کەس گیانیان لەدەستداو، بەهۆى تەقینەوەی بۆمبێکیش لە سنورى ئەو قەزایە سێ کەس بریندار بوون. . حسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیس قەزای خورماتوو، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم ڕۆژى جەژن لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەناو شاری خورماتوو، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو". . بەڕێوەبەرى پۆلیسی خورماتوو ئاشکراشیکرد، ڕوداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە لە جۆری تەکسی و ئۆپترایەکى تایبەت، لەسەر ڕێگەی سەرەکی بەغدا-کەرکوک کە بە ناوەڕاستی شاری خورماتوودا تێدەپەرێت ڕوداوەکە ڕویداوە. . حسێن عەلى ئەوەشى ڕاگەیاند: "لە ڕوداوێکی دیکەدا هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر ڕێگەی نێوان ناحیەى ئامرلی و یەکێک لە گوندەکانی ناوچەکە، سێ کەس بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا بریندار بوون". . ڕودانى ئەو ڕوداوانە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژى جەژنى قوربانە و لەپلانى ئەمنى شارەکاندا پلانى تایبەت بە جەژن داندراوە. . .