گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

داعش لەپای ئازادکردنی کوڕە شوانێکی کورد داوای پارەیەکی زۆر دەکات

2022.09.17 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
داعش لەپای ئازادکردنی کوڕە شوانێکی کورد داوای پارەیەکی زۆر دەکات

ناس کورد-

چەکدارانی داعش لە گوندێکی قەرەتەپە شوانێکی کوردیان ڕفاند و لەپای ئازادکردنی، داوای پارەیەکی زۆر دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ئامۆزای ئەو شوانە ڕفێنراوە کە ناوی سەباح نورییە بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، داعش شەوی رابردوو پەیوەندیی پێوە کردوون و ئاگاداری کردینەوە کە لەبەرامبەر پارەیەکی زۆر کوڕەکەیان ئازاد دەكه‌ن.

 

سەباح نوری ڕەشید کە لە ساڵی 1998 لەدایک بووە و شوانی مەڕ و ماڵات بووە، لە ڕۆژی 5ی ئەیلولی 2022 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندراوە، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش پەیوەندییان بە باوکی سەباحه‌وه‌ کرد، پێیان گوت کوڕەکەت تا ئەو کاتە زیندوو دەبێت، کە ئەو پارەیەی داوای دەکەین بۆمان ئامادە بکەن، دوای چەند رۆژێکی دیکە دیسان پەیوەندی دەکەینەوە.

 

هاوکات گوتیشی؛ سەباح نووری لە بنەماڵەیەکی پارتییە و خزمەتیان هەیە، ئێستا خێزانەکەی دانیشتووی گوندی نارینی سەربە ناحیەی قەرەتەپەن و دۆخی داراییان خراپە، ناتوانن ئەو پارەی کە داعش دەیەوێت ئامادەی بکەن، بۆیە داوا لە سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دەکەین بەهانای ئەم خێزانەوە بێت و یارمەتییان بدات، تا منداڵەکەیان بە زیندووی بگەڕێتەوە نێویان.