ناس کورد-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگەیاند، سه‌رجه‌م ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی ده‌رفه‌تی خوێندیان له زانكۆ حكومییه‌كان بۆ ده‌رەخسێنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تەکە بە تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەتى وت "پلانی زانكۆكان بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی په‌سه‌ندكراوه".
وتیشى دوای ئاماده‌كردنی "یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد" بۆ گشت ده‌رچووانی پۆلی 12 و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر قوتابیان له قوتابخانه‌كانیان له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه زانكۆلاین كارا ده‌كرێت و ده‌رگای پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆكان ده‌كرێته‌وه.
عه‌باس ئه‌كره‌م باسى لەوەشکرد، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن، سه‌رجه‌م ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی، ده‌رفه‌تی خوێندنی یه‌كسان و هه‌لی وه‌رگرتنیان له زانكۆ حكومییه‌كان بۆ ده‌رەخسێندرێت.
سه‌باره‌ت به كرێی خوێندن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا روونیكرده‌وه، بۆ ئه‌مساڵیش به‌رێژه‌ی 45% داشكاندن له كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران به‌رده‌وام ده‌بێت و له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانیش به‌پێی ده‌رئه‌نجامی ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان، داشكاندن له كرێی خوێندن ده‌كرێت.
عه‌باس ئه‌كره‌م، وتیشی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به پشتیوانی راسته‌وخۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كارده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندن بۆ قوتابیانی زانكۆ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو.