گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى زێڕ هاڕەیکرد

2022.09.16 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى زێڕ هاڕەیکرد

ناس کورد-

 

نرخى زێڕ لەسەرەتاى مامەڵەکانى ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى ئاسیا دابەزینى بەرچاوى بەخۆوە بینى و هەر ئۆنسەیەک نزیکەى 30 دۆلار دابەزى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لەنێوان 1660-1668 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا، کە بەراورد بە نرخى کردنەوەى بازاڕ لە رۆژى پێنج شەممە دابەزینى گەورەى بەخۆوە بینوە.

 

دابەزینى نرخى زێڕ بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنرێتەوە کە سەرەکیترینیان بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلارى ئەمەریکییە کە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستى لەماوەى نزیکەى سێ دەیەدا.

 

نرخى زێڕ ماوەى چوار رۆژە بەردەوامە لەدابەزین و بەشێکى زۆرى بەهاکەى لەدەستداوە.

 

ratios_chart_gold