ناس کورد-
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، نزیکبوونەوە هەیە لەنێوان پارتى و سیادە بۆ بەشداریکردن لە حکومەتى نوێ و پێیان وایە محەمەد شیاع سودانى کاندیدى چوارچێوەى شیعى تاقینه‌كراوه‌ته‌وه و تێبینی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر نییه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا کە لەپشکى پارتى ئەو پۆستەى وەرگرتووە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت وتى "دوای چله‌ی پێشه‌وا حوسێن، بڕیاره دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێبكه‌نه‌وه و نزیكه‌ی 10 رۆژه فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و له هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌وڵده‌درێت دانیشتن بكرێت".
وتیشی "دانیشتنه‌كه بۆ پرسی سه‌رۆك كۆمار نییه، به‌ڵكو بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسانه‌یه، كه پێشتر رێككه‌وتنیان له باره‌وه كراوه له نێوان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن و كوتله‌كاندا".
شاخەوان عەبدوڵا باسى لەوەشکرد، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رقاڵی هه‌وڵه‌كانیانن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و له‌و میانه‌یه‌دا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ پارتی و كوتله‌ی سیاده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن و حكومه‌ته‌كه‌یان شه‌رعیه‌تی هه‌بێت.
"له به‌رامبه‌ردا، پارتی و سیاده هه‌مان ئه‌و خاڵانه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه، له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش باسیان ده‌كه‌ن و بۆ هه‌رێمی كوردستان پێویسته لێكتێگه‌یشتن له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌وه هه‌بێت".
بەوتەى شاخەوان عەبدوڵا هێشتا ره‌شنووسی تایبه‌ت به پێكهێنانی كابینه‌كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵام نزیكبوونه‌وه له نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه.
"ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تێكی ته‌وافقی پێكبهێنێت، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، پابه‌ندی ده‌ستوور بێت، حكومه‌تێكی ئیستفزازی پێكنه‌هێنێت، دڵنیایی بدات به‌وه‌ی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت، ئه‌وا پارتی به‌شداری ده‌كات"، شاخەوان عەبدوڵا وایوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ره‌وتی سه‌در، ده‌سته سیاسییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و له گۆڕه‌پانی سیاسی چالاكی نه‌ماوه، بۆیه پارتی و سیاده ماونه‌ته‌وه و لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی به‌شداری له كابینه‌كه بكات، به‌ڵام پارتی داوای دڵنیایی و به‌رچاوڕوونی كردووه.
شاخەوان عەبدوڵا دووپاتیكرده‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ته‌نیا محه‌ممه‌د شیاع سودانی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ناساندووه "بۆ ئێمه گرنگه كاندیده‌كه شۆڤینی و تائیفی نه‌بێت و سودانی تاقینه‌كراوه‌ته‌وه و تێبینی گه‌وره‌یشی له‌سه‌ر نییه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی سه‌در، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا وتی "كاتێك سه‌در، ده‌یویست حكومه‌ت پێكبهێنێت، رێگه‌ی نه‌دا چوارچێوه هه‌ماهه‌نگی به چه‌ند وه‌زاره‌تێكیش به‌شداری بكه‌ن، ئێستاش چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێگه به ره‌وتی سه‌در نادات و سه‌درییه‌كانیش خۆیان هیچ كاتێك ئاماده نابن بچنه حكومه‌تێكه‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی درووستی بكات".
دەشڵێت "په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در به‌رده‌وامه، ئه‌وان له گۆڕه‌پانی سیاسی نه‌ماون، په‌یوه‌ندیی نافه‌رمیمان هه‌یه و له ئاستیی كه‌سیین، چونكه ئه‌وان له پرۆسه‌كه كشاونه‌ته‌وه".
له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا وتی "بۆ كورد باشتر وایه یه‌ك كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته هه‌بێت، لایه‌نی به‌رامبه‌ریش هه‌ستیان به‌وه كردووه، به‌ڵام هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه له باره‌ی كاندیدی هاوبه‌ش و گفتوگۆ به‌رده‌وامه، له‌یه‌كتێگه‌یشتن هه‌یه و ئومێد ده‌كرێت بگه‌نه رێككه‌وتن".