گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی لادانی مەکتەب سیاسییەکی یەکێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.09.15 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی لادانی مەکتەب سیاسییەکی یەکێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسیی کەرکوک - سەڵاحەدینی حزبەکە لەبارەی لادانی لە پۆستەکەی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

ھەڤاڵ (ئاسۆ مامەند) وەك سەرپەرشتیاری كەركوك- سەڵاحەدینی (ی.ن.ک) لە پۆستەكەی خۆی ماوەتەوە و هەموو ئەو هەواڵانەشی کە لە سۆشیال میدیا بێ دایک و باوکەکاندا بڵاودەكرێنەوە دوورن لە راستییەوە و سەرلەبەری هەواڵی چەواشەکاری و بێ بنەمان.

 

خەڵكانێكی دۆڕاو  هەوڵدەدەن بە بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە چەواشەكاری و درۆیانە شكستەكانی خۆیان بشارنەوە، بەڵام ئەوەندەی تر ناشرین و روڕەش دەبن.

 

ئەو جۆرە هەواڵانە هیچ بایەخێکیان نییە لە بنەڕەتدا بە پێویستمان نەزانیوە وەڵامی شتێك بدەینەوە كە لە بنەمادا درۆیە، مەبەست لە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە دروستكردنی ناكۆكی، و دڵخۆشكردنی درۆیانەی خۆیانە بۆ ئەو كەسانەی کە لە پشت بەڕێوەبەردنی ئەو پەیجانەوە بە وەهم دەژین.

 

سکرتێری رۆژنامەوانی ئاسـۆ مامەند