گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەکی جیاواز و مژدەبەخش بۆ ڕێژەی بەفر و بارانبارینی ئەمساڵ

2022.09.15 - 21:47
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی جیاواز و مژدەبەخش بۆ ڕێژەی بەفر و بارانبارینی ئەمساڵ

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسێکی کورد، وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ بەتایبەت لە زستان و بەهاردا شێدار و باراناوی دەبێت و کۆتایی بە وشکەساڵی دەهێنێت، دەشڵێت، هەروەها شەپۆلی سەرما و بەفربارینی زیاتر ڕوو لە ناوچەکە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (پێنجشەممە 15-9-2022) ڕایگەیاند، " ئەو دیاردانەی کاریگەرییان ھەیە لەسەر کەشوھەوای ناوچەکانمان ھەر لە سوڕی گەرمبوون و ساردبوونەوەی بەشە جیاوازەکانی زەریا و دەریاکان ھۆکارێکی گرنگن بۆ دیاریکردن و پێشبینی کردنی وەرزی و دوورمەودا لەوانەش زەریای ھێمن کە ماوەی دوو ساڵ زیاترە لانینا لە رۆژھەڵات ناوەراستی زەریاکە بەردەوامی ھەیە تا کۆتایی ئەمساڵیش سوڕی سێھەمی بە لاوازی بەردەوامی دەبێت و لە وەرزی زستان و بەھاردا بەرەو گەرمبوونەوە دەچێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها زەریای ھیندی کە ئێستا ئاوەکانی رۆژئاوای ساردترن لە مامناوەند دەمەش ھۆکارێکی دیکەی کەمی شێ و کەمبارانی ئەم دوو ساڵە بووە لە ناوچەکەدا، بەھەمان شێوە لەگەڵ دیاردەی ENSOی زەریای ھێمن لە وەرزی زستان و بەھاردا پێشبینی دەکرێت ئاسایی ببێتەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەنجامەکە بەم شێوەیە کە وەرزی پایزمان بارانی کەمتر دەبێت لە ئاسایی، بەڵام باشتر دەبێت لە پایزی دوو ساڵی ڕابردوو ھەم لەڕووی باران و لەرووی پلەی گەرمیەوە ساردتر دەبێت، هەروەها وەرزی زستان و بەھارمان بەرادەیەکی زۆر باش شێدار و باراناوی دەبێتەوە کە کۆتایی بە وشکە ساڵی بھێنێت و لەڕووی پلەی گەرمیەوە بەھەمان شێوە ساردتر دەبێت." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، "  لەوەرزی زستاندا ئەگەری ھاتنی رێژەیەکی زیاتر لە شەپۆلە بەھێزەکانی سەرما و بەفر بارینمان دەبێت بەڕاورد بە زۆرێک لەساڵانی ڕابردوو." 

 

ئاراس جەبار دەڵێت، " بۆیە دەنگۆی ھاوشێوەبوونی کەشی ئەمساڵ وەک دوو ساڵی ڕابردوو ھیچ بنەمایەکی نیە و زۆربەی ئەو ھۆکارانە گۆرانکاریان بەسەردا ھاتووە کە لە دوو ساڵی ڕابردوو ھۆکارێکبوون بۆ وشکەساڵی و بەرزی پلەکانی گەرما، پشت بەخوا باشتریش دەبێت."