ناس کورد-
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، چەندین كێشەی هاووڵاتیانیان تاووتوێكرد و بڕیاری پێویستیان لەبارەوەدرا، هەروەها چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان واژۆیان لەسەر کرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سلێمانی (پێنجشەممە 15-9-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، دانیشتنی ئاسایی خۆی سازدا بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەن و لەو دانیشتنەدا چەندین كێشەی هاووڵاتیان تاووتوێكراو بڕیاری پێویستیان لەبارەوەدرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەروەها چەندین بڕیار واژوویان لەسەركرا سەبارەت بە پرۆژەكانی وەبەرهێنان، لەبەرانبەر خزمەتگوزاریی و پرۆژەی ستراتیژی و گرنگ بۆ هاووڵاتیان و شاری سلێمانی كە دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی سێكتەری ئابووری و ڕەخساندنی سەدان هەلی كار بۆ گەنجان و جوانكردنی سیمای شار."