ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیان لە قەزای ئاکرێ، دەستڕێژی گوللـە لە فەرماندەیەکی پێشمەرگە و خانەوادەکەی کرا و لە ئەنجامدا فەرماندەکە گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا موقەدەم هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (پێنجشەممە 15-9-2022) ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای ئاکرێ، دەستڕێژی گوللـە لە خانەوادەیەک کرا و لە ئەنجامدا، عەقید سابر ئاکرەیی فەرماندەی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا و کچێکی و هاوسەرەکەی و خوشکێکی هاوسەرەکەیشی برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، ناسنامەی بکوژ ئاشکراکراوە و فەرمانی دەستگیرکردنی بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان بۆ دەرچووە.