ناس کورد-
لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و بۆئەوەی زۆرترین کە بتوانن سود لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو ببینن، ڕۆژی شەممە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەوام هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگادارییەك بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر..
بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و بۆ هاوكاریكردنی ئەو هاووڵاتییانەی كە لە ڕۆژەكانی دەوامی ئاسایی ناتوانن مامەڵەی سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بكەن، بۆ سوودوەرگرتن لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی ئاو، بڕیاردرا كە ڕۆژی شەممە17/9/2022 لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەوام هەیە و لە بەیانییەوە تاوەكوو دوای نیوەڕۆ بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكە پێشوازی لە هاووڵاتییان دەكەن.
لینکی هەواڵی پەیوەندیدار: