ناس کورد-
لە فەرمانێکی وەزاریدا، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاری دا مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانە ئیسلامییەکان بۆ سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بگوزرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی فەرمانێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە 14-9-2022، ئاماژە بەوەکراوە، پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیران و دوای فەرمانی وەزارەتی ئەوقاف، بڕیار درا، سەرجەرم مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانە ئیسلامییەکان راژەیان بگوازرێتەوە سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی لە مۆڵەتدان، دوای دەستبەكاربوونەوەیان، راستەوخۆ دەگوازرێنەوە سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.
بەگوێرەی فەرمانەکە، "هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا و دبلۆمی باڵا، كە لە وەزارەتی پەروەردە ئەم بڕوانامانەیان بەدەست هێناوە، فەرمانەكە نایانگرێتەوە و هەر لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە دەمێننەوە و ناگوازرێنەوە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ئەوقاف".
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، " ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی دانانی كاتیان بۆ كراوە بۆ دەرەوەی قوتابخانەكانیان، دەبێـت لە ماوەی 15 رۆژدا دانانی كاتیان كۆتایی بێت و بگوازرێنەوە بۆ وەزارەتی ئەوقاف."