ناس کورد-
شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات ھەفتەی ئایندە یەکەم بارانى پایز ببارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار (15-9-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە ھەفتەی ئایندە لەنێوان رۆژانی ٢٠ بۆ ٢٢ ی مانگ پێشبینی یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵ لەناوچەکەدا دەکرێت کە خۆی لە حاڵەتێکی لاوازی ناسەقامگیری کەشوھەوادا دەبینێتەوە.
دەشڵێت، لەو ماوەیەدا ئاسمانی ناوچەکانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەھەندێ ناوچەدا بەشێوەی ھەرەمەکی ھەورە بروسکە چالاک دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەرێژەیەکی کەم و پچر پچر.