ناس کورد-
ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، لەسەرۆکایەتى هەرێم کۆبوونەوەیەک لەبارەى پرسی هەڵبژاردن ئەنجامدراوە و حزبەکەى بە فرەبازیی رازى بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەعفەر ئیمینکى (15-9-2022) لەلێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "هەڵبژاردن لە 1-10 ئەنجام نادرێت، هەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەى پەرلەمان بۆ ماوەیەک تەمەنى خۆى درێژبکاتەوە و هەموارى یاساى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمسیۆن پێکەوە ئەنجام بدرێن".
وتیشى دوێنێ لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک لەبارەى هەڵبژاردن ئەنجامدراوە و پێشنیاری جددی کراون، پارتی رازیبووە لە یەکبازنەیی بۆ فرەبازنەیی و لەیەک تێگەیشتن هەیە.
ئیمینکى دەشڵێت بەڵام هێشتا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى فرەبازنەییەکە بەچى مۆدێلێک بێت نەکراوە، تەنانەت یەکێتیش مۆدێلێکی فرەبازنەیی بە چوارچێوە و وردەکارییەوە پێشکەش نەکردووە.