ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، داواکەی سان شۆڕش ئیسماعیل ڕەتکرایەوە بۆ ئەوەی ٤٦٩٠ مەتر زەوی بکاتە شوقەی نیشتەجێبوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى حەمەساڵح (15-9-2022) نوسراوێکى وەبەرهێنانى سلێمانى بڵاوکردووەتەوە کە ئاڕاستەى سان شۆڕش ئیسماعیل کراوە و تێیدا داواکارییەکەى رەتکراوەتەوە بۆ ئەوەی ٤٦٩٠ مەتر زەوی بکاتە شوقەی نیشتەجێبون.
دەشڵێت "داوامانکردوە زەویەکە وەربگیرێتەوەو بە کێبرکێ بفرۆشرێت و پارەکەی تەرخانبکرێت بۆ پێداویستی نەخۆشخانەی هیوا".