ناس کورد-
کادیرێکى پێشکەوتووى پارتى رایگەیاند، نیمچە رێککەوتن لەنێوان پارتى و یەکێتى هەیە بۆ پێشکەشکردنى کاندیدى هاوبەش بۆ پۆستى سەرۆککۆمار، ئەگەر وادەى دانیشتنى پەرلەمان دیاری بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەفا محەمەد کادیرى پێشکەوتووى پارتى (١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) بە تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقى راگەیاند، "گومان هەیە لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان، هەروەها ئایا رێککەوتنێکی سیاسی هەیە بۆ ئەوەى کورد و سوننە بچنە ئەو دانیشتنە؟ ئایا سەدرییەکان رازى دەبن بەو دانیشتنە یاخود نا".
وتیشى "نیمچە رێککەوتنێک لەنێوان پارتى و یەکێتى هەیە بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی سازان بۆ پۆستى سەرۆککۆمار ئەگەر رێککەوتن بکرێت لەسەر وادەى دانیشتنى پەرلەمان".
وەفا محەمەد باسى لەوەشکرد، "ئێستا چاوەڕێی کۆتایی هاتنی مەراسیمى چلە دەکەین، هەروەها سەردانی شاندێکی سێ قۆڵی بۆ حەنانە، ئەمەش یەکێکە لە ئەولەویەتەکان پێش ئەوەی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی کاندید بکرێت".
دەشڵێت "پاڵاوتنی سەرۆکی کۆمار یەکێکە لە پرسە لاوەکییەکانی ئێستا، نیمچە رێککەوتن لەنێوان پارتى و یەکێتیدا هەیە لەو بارەیەوە، ئەگەر دانیشتنى پەرلەمان بۆ دیاریکردنى سەرۆککۆمار ئەنجام بدرێت، هەردوو حزب کاندیدێکى هاوبەش پێشکەش دەکەن".
تائێستا هەریەکە لە پارتى و یەکێتى جەخت لە کاندیدەکانى خۆیان دەکەنەوە بۆ پۆستى سەرۆککۆمار و دیار نییە کەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە.
مهحمود محهمهد، وتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان (12ی ئەیلولی 2022) ڕایگهیاند، "گفتوگۆكان لهگهڵ ههموو لایهنه سیاسییهكان بهردهوامه و لهگهڵ یهكێتیدا هیچ كاندیدێكی هاوبهشمان نییه بۆ پۆستی سهرۆككۆماری عێراق."