گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسلێمانى

چوار کەس بەتۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتییەك دەستگیركران

2022.09.14 - 18:47
App store icon Play store icon Play store icon
چوار کەس بەتۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتییەك دەستگیركران

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى چوار تۆمەتبارى راگەیاند، بەتۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتییەك.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو تۆمەتبارانە ڕۆژی‌ 2022/7/9، لەنزیك پاركی‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ تەقەیان لەکەسێک کردووە و دوای‌ دوو ڕۆژ مانەوەی‌ لەنەخۆشخانە گیانی‌ لەدەستدا.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌/ نوسینگەی‌ لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی‌ كوشتن چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتیەك دەستگیركرد.

 

دوای‌ ئەوەی‌ ڕۆژی‌ 2022/7/9، ڕووداوێكی‌ تەقەكردن لەنزیك پاركی‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ ڕوویداو تێیدا كەسێك بەفیشەك برینداركراو دوای‌ دوو ڕۆژ مانەوەی‌ لەنەخۆشخانە گیانی‌ لەدەستدا، هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكەو كەشف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ ڕووداوەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستیپێكرد. كە هەڵاتبوون .

 

بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی كوشتن و بنكەی پۆلیسی سەرای ڕاسپارد  كەبەدواداچوونی ورد بكەن لەسەر ڕوداوەكەو ڕاستەوخۆش بەڕێزیان سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەكەی دەكرد ، سەرنجام توانرا چوار تۆمەتبار بەناوەكانی‌ (ت، م، ع - ب، ئـ، م - ئـ، ئـ، م - ئـ، س، ت) لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌/ نوسینگەی‌ لێكۆڵینەوە لەتاوانەكانی‌ كوشتن بەهەماهەنگی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەرا سەرجەمیان دەستگیربكرێن، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا كە تۆمەتباران تاوانەكەیان پێ ئەنجامدابوو.

 

هەر چوار تۆمەتبارەكە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵنەوەدا  ، لەئێستادا بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

May be an image of 3 people, people standing and indoorMay be an image of 1 person and standing