گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کێشەکان پشتگوێ نەخرێن’’

قوباد تاڵەبانى: نیگەرانم کە رۆژانە هەواڵی ناخۆش دەبیستم

2022.09.14 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: نیگەرانم کە رۆژانە هەواڵی ناخۆش دەبیستم

ناس کورد-

 

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم نیگەرانى خۆى نیشاندا لە دۆخى ناوچە جێناکۆکەکان و دەڵێت، نابێت چارەسەرکردنى کێشەکان لەوە زیاتر پشتگوێ بخرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى (14-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "نیگەرانم کە رۆژانە هەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەکانەوە دەبیستم، هەر لە پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی کورد و تورکمان و عەرەبە رەسەنەکان و کریستیانەکانی کەرکوک تا کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان. هەروەها گرفتە ئیداری و سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی خانەقین و دوبز و دوز و دەشتی نەینەوا و شەنگال و کێشەی خوێندنگا کوردییەکان".

 

دەشڵێت "لەکۆبوونەوەم لەگەڵ فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم جەختم کردەوە دەبێت چ وەک حکومەتی هەرێم و چ وەک لایەنە سیاسییەکان هەموو پێکەوە هەوڵ و توانای خۆمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم ناوچانە و نابێت لەوە زیاتر پشتگوێ بخرێن".