گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەیە کە قەیرانى کەمئاوى هەیە

2019.08.11 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەیە کە قەیرانى کەمئاوى هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى پەیمانگاى نێودەوڵەتى درامەتەکان، لە عێراق و چەند وڵاتێکدا لە چوار کەس یەکێکیان کێشەى کەمئاوى هەیە، کە ئەوەش بەڕێژەیەکەى بەرز دادەندرێت. . لە ڕاپۆرتێکیدا لەبارەى کەمئاوییەوە پەیمانگاى نێودەوڵەتى درامەتەکان ڕایگەیاندووە، لە نێو 17 وڵاتدا کە قەیرانى ئاویان هەیە، 12 وڵات هەن لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفریقا، لە سەرەوەى لیستەکەشدا وڵاتەکانى قەتەر و ئیسرائیل و لوبنان دێن. . هەر بەگوێرەى ئەو ڕاپۆرتە، هەریەک لە وڵاتانى ئێران، ئوردن، لیبیا، کوەیت، ئیمارات، بەحرەین و عومان چونەتە نێو لیستى ئەو وڵاتانەى کە قەیرانى گەورەى ئاویان هەیە. . لەگەڵ ئەوەشدا 27 دەوڵەتى دیکە هەن، کە کێشەى کەمئاوییان هەیە لەنێویاندا، یەمەن، جەزائیر، تونس، مەغریب، عێراق، سوریا، تورکیا و میسڕ هەن. . شارەزایان ڕایانگەیاندووە، قەتیسبوونى گەرمى کێشەى بۆ ئەو وڵاتانە دروستکردووە، بەگوێرەى پێشبینییەکانى بانکى نێودەوڵەتیش لە ساڵى 2050دا گەورەترین زیانى ئابورى بەو وڵاتانە دەگات بەهۆى کەمئاویى و گۆڕینى مەناخ. . زۆرترین ئاو بەکار دەبرێت بۆ بوارەکانى کشتوکاڵ و پیشەسازیە، پاشان بۆ پێداویستییە مرۆییەکان بەتایبەت لەشارەکاندا. . .