گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دوا وادە’’

پارتى داوایەکى یەکێتى لەبارەى هەڵبژاردن ئاشکرادەکات

2022.09.14 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى داوایەکى یەکێتى لەبارەى هەڵبژاردن ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، پێویستە تا 1-10ی ئەمساڵ بابەتی هەڵبژاردن یەكلابكرێتەوە، بەڵام رەنگە کاتەکە بۆ یەکێتى باش نەبێت و ئەو حزبە دەیەوێت ھەڵبژاردن تا پاییزی ساڵی داھاتوو دوا بخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەعفەر ئێمنكی (14-9-2022) بە میدیاکانى پارتى وت ”هەڵبژاردن بە ھەندێک دۆسیەی دیکەوە بەستراوەتەوە کە هەڵپەسێردراون، ئێمە ھەوڵمان داوە ئەو دۆسیانە جیا بکرێنەوە و ئەولەویەتی پێبدرێت و ھەنگاوی کردەیی بۆیان دەست پێ بکات".

 

وتیشى "یەکێک لەوانە کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنە، بەڵام تا ئێستا یەكلا نەكراوەتەوە، پێویستە دۆسیەی ئەمنی، دۆسیەی سیاسی، دۆسیەی ھەڵبژاردن و کاراکردنی كۆمسیۆن بە جیا بێت.“

 

ئێمنکى جەختیکردەوە، پێویستە تا 1ی 10ی 2022، بابەتی ھەڵبژاردن یەکلایی بکرێتەوە، چونکە لەو وادەیە یەکلایی نەکرێتەوە، ئەوا سەرۆکایەتیی ھەرێم دەکەوێتە بەردەم ئەو هەڵوێستەی كە بۆ رای گشتیی روون بكاتەوە، بۆیە ”دەبێ قسەیەک بکات، جا ئەو قسەیە چۆن بیکات و چۆن دایبڕێژێت ئەوە بابەتێکی کەم نییە و گەورەیە.“

 

لەبارەی کۆبوونەوە و گفتوگۆی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی ھەڵبژاردن؟ ئێمنكی وتى ”یەکێتی گرفتی دیکەی لە پێشە، ئەویش گرفتی سیاسی و ھەندێک بابەتی ئەمنی ھاتوونەتە پێش، بۆیە ئەمانە کۆسپن، ئەگەر نا پرۆسەی ھەڵبژاردن خۆی کۆسپ نییە، رەنگە کاتەکەش بۆ ئەوان باش نەبێت، بۆیە پێیانوایە ماوەیەکی دیکە ئەم سەرکردایەتییە نوێیەیان کار بکات، رەنگ بتوانن دەنگی باشتر بۆ ھەڵبژاردن بەدەست بھێنن، ئەگەر ھەڵبژاردن تا پاییزی ساڵی داھاتوو دوا بکەوێت.“

 

ئەندامەکەی مەكتەبی سیاسیی پارتی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئاخۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندیی یەكێتییە، وتی ”ئەوان راستەوخۆ ئەم قسەیە ناڵێن، ئێمەش وەک تۆمەت ئەوە باس ناکەین و ناڵێین یەکێتی خۆی لە ھەڵبژاردن دەدزێتەوە، دەڵێین ھەڵبژاردن بکرێ زۆر گرنگە.“