گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

کارمەندێکی ئاسایش دەستگیرکرا کە بایی 50 هەزار دۆلار مۆبایلی دزی بوو

2022.09.14 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
کارمەندێکی ئاسایش دەستگیرکرا کە بایی 50 هەزار دۆلار مۆبایلی دزی بوو

ناس کورد-

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ساڵی 2019 لە دووکانێکی مۆبایل بە بەهای زیاتر لە پەنجا هەزار دۆلار مۆبایلی دزیوە، "کەسە کارمەندی ئاسایشی گەرمیانە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان (14ی ئەیلولی 2022) بە تەلەڤزیۆنی ڕووداوی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە ساڵی 2019 بووە. بە گوتەی سکاڵاکار، ئەو دووکانی مۆبایلی هەیە و کەسێک چەندینجار چووەتە دووکانەکەی و بە بەهای زیاتر لە پەنجا هەزار دۆلار مۆبایلی لێ دزیوە. دوای ئاشکرابوونی، خاوەنی دووکانەکە لەگەڵی رێککەوتووە کە ئەگەر پارەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە، سکاڵا ناکات، کەسەکەش رازیبووە.

تۆمەتبارەکە لە دایکبووی 1980یە. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوە کرد، خاوەنی دووکانەکە سەردانی کردوون و سکاڵای لەسەر کەسەکە تۆمارکردووە و پێی گوتوون: ئەو کەسەی دزی لێکردووە، پابەندی رێککەوتنەکە نەبووە و تەنیا بڕە پارەیەکی بۆ گەڕاندووەتەوە، "بۆیە دەستگیرمان کرد و بەپێی ماددەی 446 بەندکراوە."

بە گوێرەی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە کارمەندی ئاسایشی گەرمیانە.