ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستەھەوای فێنک، پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتری بەسەردا دێت بەڕێژەی 1 تا 3 پلە بە گوێرەی ناوچەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا (14ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، لە شەوانی داھاتوودا ئەم ئاڕاستە بایە لەم ناوچانەدا چالاک و خێراتر ئەبێت.
لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت؛
سلێمانی 33 بە 21
ھەولێر 35 بە 23 پلە
دھۆک 34 بە 22 پلە
ھەڵەبجە 35 بە 22 پلە
کەرکوک 37 بە 25 پلە
لە ناوچەکانی گەرمیان 39 بە 24 پلە
لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین 34 بە 22 پلە
لە سنوری ئیدارەی سۆران 33 بە 20 پلە
دەشڵێت، "با لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ چالاک ئەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرایی 15 تا 25 کم لە کاتژمێرێکدا، لە کاتەکانی شەودا خێرایی با مامناوەند لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە چالاک ئەبێتەوە بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بەخێرایی 10 بۆ 25 کم لە کاتژمێرێکدا.