گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەمتر لەیەک خولەک

ئەپڵیکەیشنێکی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی دەنگەوە کۆرۆنا دەستنیشان دەکات

2022.09.13 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەپڵیکەیشنێکی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی دەنگەوە کۆرۆنا دەستنیشان دەکات

ناس کورد-

پێدەچێت لە داهاتوودا پشکنین بە ڕێگەی لووت یان دەم بۆ دیاریکردنی تووشبوون بە کۆرۆنا چیتر پێویست نەبێت، چونکە ڕەنگە تەنها بتوانرێت لەڕێگەى شیکردنەوەى تۆنی دەنگەوە توشبوون بەو پەتایە دەستنیشان بکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەیەک کە لە میانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشیەکانی هەناسەدان لە بەرشەلۆنەی ئیسپانیا بڵاوکرایەوە، دەریخستووە کە دەتوانرێت تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنرێت لەڕێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنیەوە کە لەسەر مۆبایل کاردەکات بۆ توشبوون بە کۆرۆنا لەڕێگەى شیکردنەوەی تۆنی دەنگ.

 

تیمی توێژینەوەکە کە توێژینەوەکەیان لە پەیمانگای زانستی داتا لە زانکۆی ماستریخت لە هۆڵەندا ئەنجامداوە، پشتڕاستیان کردووەتەوە کە مۆدێلی کۆمپیوتەری زیرەکی دەستکرد کە لەم تاقیکردنەوەدا بەکارهاتووە ئەنجامێکی وردتر بەدەست دەهێنێت لە چاو ئەو شیکارییە تاقیگەیییانەى کە لە ئێستادا بۆ دەستنیشانکردنی Covid-19 بەکاردەهێنرێت، جگە لەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە هەرزانترە  وخێراترە بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکان.

 

وەفا ئەلجەباوی، توێژەر لە پەیمانگای زانستی داتا دەڵێت، وردبینی مۆدێلی نوێی زیرەکی دەستکرد دەگاتە 89%، لە کاتێکدا ڕێژەی وردی شێوازەکانی دیکەی دەستنیشانکردن لە شێوازێکەوە بۆ شێوازێکی تر جیاوازە.

 

ئەلجەباوی لە قسەکانیدا بۆ ماڵپەڕی مێدیکاڵ ئێکسپرێس کە تایبەتە بە توێژینەوەی پزیشکی، دەڵێت "ئەم ئەنجامە ئومێدبەخشانە ئاماژەن بۆ ئەوەی تۆمارە دەنگییە سادەکان و هاوکێشە ئەلگۆریتمییەکان کە بە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد کاردەکەن دەتوانن بگەنە ئاستێکی بەرزی وردبینی بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکانى Covid-19."

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە پشکنینانە بە تۆنی دەنگ "هیچ تێچوونێکیان نییە و ڕێگە بە ئەگەری دەستنیشانکردنی تووشبوون بە کۆرۆنا دەدەن لە دوورەوە، و کەمتر لە یەک خولەک دەخایەنێت".