گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار قۆڵ و شەش کاتژمێر

پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێکى لە رێڕەوی هاتوچۆى داعش ئەنجامدا

2022.09.13 - 20:24
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێکى لە رێڕەوی هاتوچۆى داعش ئەنجامدا

ناس کورد-

 

هێزەکانى پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی قەرەحەسەن ئەنجامدا، کە شەش کاتژمێرى خایاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (13-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،  ئۆپەراسیۆنەکە لە سنوری ناوچەی قەرە حەسەن بۆ گوندەکانی جەوەڵ بۆر و ئاخور گورجی و ئەو ناوچانەی، کە گومان دەکرا داعش وەک رێڕەوی هاتوچۆ و مانەوەی بەکاری بهێنێت، ئەنجام درا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپەراسیۆنەکە، لە چوار قۆڵەوە دەستی پێکرد و ماوەی شەش کاتژمێر بەردەوام بوو، یەکەکانی لیوای ٢٢ی پیادە بەشداربوون.



دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لیوای ٢٢ی پیادە ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەی قەرەحەسەن ئەنجامدا

 

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

 

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی عەمید محەمەد عەبدوڵا تەپەدێیی، فەرماندەی لیوای ٢٢ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنوری ناوچەی قەرە حەسەن بۆ گوندەکانی جەوەڵ بۆر و ئاخور گورجی و ئەو ناوچانەی، کە گومان دەکرا  تیرۆریستانی داعش وەک رێڕەوی هاتوچۆ و مانەوەیان بەکاریان دەهێنا، ئەنجام دا.

 

ئۆپەراسیۆنەکە، لە چوار قۆڵەوە دەستی پێکرد و ماوەی شەش کاتژمێر بەردەوام بوو، یەکەکانی لیوای ٢٢ی پیادە بەشداربوون.

 

ئەم ئۆپەراسیۆنە، دوای ئەوە دێت، لە کۆتایی مانگی ئابدا تیرۆریستانی داعش دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی ناوچەکەیان شەهید کرد.

 

لیوای ٢٢ی پیادە دوای گواستنەوەیان لە فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠وە، ئەمە یەکەم ئۆپەراسیۆن بوو، کە ئەنجامیان دا.