گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن؟!

کەسێکی مردوو ژیانی پێنجی کەسی تری ڕزگارکرد

2022.09.13 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێکی مردوو ژیانی پێنجی کەسی تری ڕزگارکرد

ناس کورد-

شاری پزیشکی شا عەبدوڵا لە سعودیە ڕایگەیاند، کەسێکی مردوو لەڕووی مێشکییەوە بەشداربووە لە ڕزگارکردنی ژیانی پێنج نەخۆشی تر کە حاڵەتەکانیان مەترسیداربووە، ئەویش لەڕێگەی بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەخۆشخانەکە کە لە شاری مەککەیە لە تویتەری خۆی (13ی ئەیلولی 2022) حاڵەتە ڕزگارکراوەکانی بڵاوکردووتەوە کە بریتین لە:

- چاندنی دڵ بۆ کچێکی تەمەن 10 ساڵ.

- چاندنی گورچیلەی ڕاست بۆ کچێکی تەمەن 14 ساڵ.

- چاندنی گورچیلەی چەپ بۆ نەخۆشێکی تەمەن 38 ساڵ.

- چاندنی جگەر بۆ ئافرەتێکی تەمەن 60 ساڵ.

- چاندنی سییەکان بۆ کچێکی تەمەن 20 ساڵ.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە نەخۆشخانەکە بڵاویکردووەتەوە، دکتۆر عەبدولوەهاب نوح، پزیشکی بێهۆشکەری چاندنی ئەندامی جەستە لە شاری پزیشکی شا عەبدوڵڵا قسە دەکات و دەڵێت، "چاندنی ئەندامەکانی جەستەی بەخشەرێک کە لە ڕووی مێشکییەوە مردبوو، بووەهۆی ڕزگارکردنی پێنج کەس."

 

ئەو پزیشكە دەشڵێت، نەشتەرگەرییەكان دوای وەرگرتنی رەزامەندی خێزانی مردووەکە ئەنجامدراون".

 

باسی لەوەشكرد، ئەندامەكانی جەستەیان لە نەخۆشەكەوە بردراوە بۆ ئەو حاڵەتانەی كە بە بێ ئومێد وەسف دەكرێت، هەروەها چێنراون بۆ ناو لەشیان، ئەمەش بووەتە هۆی رزگاركردنی ژیانیان.