ناس کورد-
لە کۆبوونەوەی وەزیری سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕێککەوتن کە غازی ماڵان بکرێت بە کۆبۆن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 13-9-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "ڕاکێشانی بۆری غاز بۆ ماڵان دوورە لە ڕاستییەوە و تەنها قسەی بەرپرسی وەبەرهێنانە و بەهیچ شێوەیەک لەئێستادا ناتوانرێت جێبەجێبکرێت."
وتیشی، "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕێککەوتین کە لەسەرجەم پارێزگاکان غازی ماڵان بە کۆبۆن دابەش بکرێت، بۆ ئەوەی بپارێزرێت لە گەندەڵی و فرۆشتنی بە شێوەی بازرگانی."
ئاماژەی بەوەشکرد، "نرخەکەی هەر وەک پێشتر دەبێت و گران ناکرێت، بەڵام هێشتا نازانین مانگانە چەند بتڵ غاز دەدرێت بە هاووڵاتیان ئەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەوە ڕێکدەخات."
هاوکات لەبارەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا، د. شێرکۆ جەودەت باسی لەوەکرد، "ئەو نەوتەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری داوە دابەشی بکات، بەشێ یەک لەسەر سێی دانیشتووانی هەرێم دەکات."