گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پێشنیاز دەکرێت نەوتی سپی نەدرێت بەوانەی مووچەیان زۆرە

2022.09.13 - 12:59
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیاز دەکرێت نەوتی سپی نەدرێت بەوانەی مووچەیان زۆرە

ناس کورد-

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری سامانە سروشتیەکان بچێتە پەرلەمانی کوردستان و ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتیەکانیش ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەی وەزیر و لیژنەی سامانە سروشتیەکان تایبەت دەبێت بە پرسی دابەشکردنی نەوتی ماڵان و گاز و بەنزین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جیھاد حەسەن، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتیەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (12ی ئەیلولی 2022) ڕاگەیاند، "بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت بێتە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لیژنەی سامانە سروشتیەکان کۆببێتەوە، ئێمە وەک لیژنە ژمارەیەک پرسیارمان ئامادەکردووە لەبارەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان، چونکە راستە حکوومەت بڕیاریداوە بۆ دابەشکردنی نەوت، بەڵام دەمانەوێ بزانین پلانی حکوومەت چیە بۆ ئەوەی وەک ساڵانی رابردوو ئاستەنگ دروست نەبن لەبەردەم پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان و ھەموو ماڵێک لە وەرزی زستاندا سوودمەندبێت لە بەشە نەوتی حکوومەت".

 

ئەندامەکەی لیژنەی سامانە سروشتیەکان گوتی: "پێویستە حکوومەت رێکارەکانی دابەشکردنی نەوت ڕوونبکاتەوە بۆ پەرلەمان، لەبەر ئەوەی ساڵی رابردوو لەگەڵ ھەموو ھەوڵەکانی حکوومەت ژمارەیەکی بەرچاوی خێزانەکان بێبەش بوون لە بەشە نەوتی حکوومەت، من پێشنیاز دەکەم ئەوانەی مووچەکانیان زۆرە سوودمەند نەبن لە نەوتی ماڵان، بەتایبەتی ئەوانەی فەرمانبەری پلە باڵان و پێویستیان بەو بەشە نەوتەی حکوومەت نییە".

 

جیھاد حەسەن ڕوونیکردەوە: "ھەر ئەمڕۆ بابەتی بەنزین لە ڕووی نرخ و کوالێتیەوە لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت باس دەکەین، تا بزانین چارەسەریان چیە وەک حکوومەت بۆ پرسی بەنزین و دابەشکردنی بە نرخی پاڵپشتیکراو، ھاوکات کۆمەڵێک بابەتی دیکەی ھەر پەیوەستن بە سامانە سروشتیەکان دەخرێنە بەردەم وەزیری سامانە سروشتیەکان".