ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەک، جگەرە کێشان، ڕیکلامی بازرگانی و سیاسی، تەوندوتیژی و بەکارهێنانی مۆبایل لە قوتابخانەکاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە (دووشەممە 12-9-2022) ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەکراوە، چەند رێنماییەکی نوێی تێدایە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، کە ئەمانەن:
1- هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەک و ئامێری بریندارکەر و مەترسیدار، جگە لە رێکاری کارگێری، پێویستە لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەوە، لایەنی پەیوەندیداری حکومەت، لە هەر حاڵەتێک ئاگاداربکەنەوە.
2- جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان (بە هەموو جۆرەکانییەوە).
3- چالاکی دوور لە پەروەردە و فێرکردن و ریکلامی بازرگانی و چالاکی سیاسی.
4- بەکارهێنانی توندوتیژی (جەستەیی و دەروونی و مەعنەوی) و بەکارهێنانی رەفتاری یەکتر شکاندن.
5- بەکارهێنان و نیشاندانی ئەو دروشمانەی لەگەڵ بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلی کوردستان ناگونجێن.
6- بەکارهێنانی ئامێری مۆبایل و ئامێری زیرەک بۆ (وێنەگرتن یان ڤیدیۆ تۆمارکردن و کردنەوەی لایڤ لە کاتی وانە وتنەوە) بە هەموو جۆرێک رێگە پێنەدراوە.