گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە دەگاتە چەند

لە سبەینێوە کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

2022.09.13 - 11:54
App store icon Play store icon Play store icon
لە سبەینێوە کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەینێ و دووسبەینێوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و کەشی پایزە دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "لەئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەراستەوە سبەی چوارشەمە ١٤-٩-٢٠٢٢ پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمدا بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی ٣٥ بە ٢٣، ھەولێر ٣٦ بە ٢٤ پلە، دھۆک ٣٥ بە ٢٣ پلە، ھەڵەبجە ٣٧ بە ٢٣ پلە، کەرکوک ٣٨ بە ٢٦ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤١ پلە بە ٢٦ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٦ بە ٢٣ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٥ بە ٢٢ پلە دەبێت. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەر لە ئەنجامی داغڵبوونی کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە سبەی کاتەکانی دوای نیوەرۆ با بەشێوەیەکی ناوبەناو چالاک دەبێت بەخێرایی ٢٠ تا ٤٥ کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی رۆژئاواو و باشوری رۆژئاواوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆلێکی کەم دەبێت.

 

ئەو کەشناسە دەشڵێت، ئەم ھەوا فێنکە دووسبەی پێنجشەمە ١٥-٩-٢٠٢٢ کاریگەریەکانی زیاتر دەردەکەوێت و پلەکانی گەرما بە گوێرەی ناوچەکان نزمتر دەبنەوە و کەشێکی پایزەی دەبێت.