گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن؟!

توێژینەوەیەکی نوێ؛ باوکان دوای یەکەم منداڵ قەبارەی مێشکیان بچوک دەبێتەوە

2022.09.12 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەکی نوێ؛ باوکان دوای یەکەم منداڵ قەبارەی مێشکیان بچوک دەبێتەوە

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە باوکانیش هاوشێوەی دایکان تووشی گۆڕانكاری له پێکهاتە و قەبارەی مێشكیان دەبنەوە دوای لەدایکبوونی یەکەم منداڵیان، بە شێوەیەک باوکان 2%ی قەبارەی مێشکیان لەدەست دەدەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تویژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی پەیمانگای كارلۆسی سێیەم بۆ تەندروستی لە ئیسپانیا بەرهەم هاتووە و ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی پوختەکەی بڵاوکردووەتەوە، هەرچەندە هۆکاری پشت ئەم گۆڕانکاریانە هێشتا ڕوون نییە، بەڵام توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم گۆڕانکارییە وا دەکات دایکان و باوکان ئاسانتر پەیوەندی لەگەڵ منداڵە تازەکانیان ببەستن.

 

توێژەرانی ئەم توێژینەوەیە وێنەی موگناتیسی مێشکی 40 باوکیان پێش ئەوەی ژنەکانیان دووگیان بێت وەرگرتووە، دواتر و دوای چەند مانگێک لە هاتنەدنیای منداڵەکەوە، دووبارە پشکنینی مێشکیان بۆ کراوە.

 

توێژەران قەبارە و ئەستووری و تایبەتمەندییەکانی مێشکی پیاوانیان پێوانە کردووە و لە ئەنجامەکانیشدا دەرکەوتووە کە پیاوان وەک خانمان گۆڕانکاری بەسەر سیستەمی لیمبیکی مێشکدا نەهاتووە، بەڵام گۆڕانکاری لە ناوچەیەکی مێشکیاندا دەرکەوتووە کە بەشدارە لە تێگەیشتن و پەیوەندی کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها قەبارەی سیستەمی بیناییشیان کەمبووەتەوە.

 

توێژەران ڕایانگەیاندووە، ئەم دۆزینەوانە ئاماژەن بۆ رۆڵی ناوازەی سیستەمی بینین لە یارمەتیدانی باوکان بۆ ناسینەوە و کارلێککردن لەگەڵ منداڵەکانیان، توێژینەوەکانی پێشووش دەریانخستبوو کە دایکایەتی دەتوانێت پێکهاتەی مێشکی ژنان بگۆڕێت، بەو پێیەی خانمان تووشی گۆڕانکاری لە سیستەمی لیمبیکدا دەبن کە ئەو بەشەی مێشکە کە بەرپرسە لە وەڵامدانەوەی ڕەفتار و سۆزداری و هەروەها پەیوەندی بە هۆرمۆنەکانی دووگیانیەوە هەیە.