گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لەبارەى ئاگرەکەی عەلوەی سلێمانی (وێنە)

2022.09.12 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لەبارەى ئاگرەکەی عەلوەی سلێمانی (وێنە)

ناس کورد-

بەرگریی شارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، پـاش ئـاگادارکردنەوەمـان لە بوونی ڕووداوێکی ئاگــر لە عەلوەی سلێمانی دەستبەجێ نزیکترین بنکەی ئاگرکوژێنەرەوە گەیشتە شوێنی ڕوداوەکە و بەدوایدا چەند بنکەیەکی تر بۆ هاوکاری نێردران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرگریی شارستانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (12ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "ئاگرەکە بەهۆی بوونی ئۆتۆمبێڵێکی بارهەڵگرەوە زۆر بە زووی تەشەنەی کرد و پێنج دوکان لە دەوروبەری خۆی گرتەوە".

 

وتیشی، "تیمەکان ئاگرکوژێنەرەوە لەگەڵ گەیشتنیان بە سەرپەرشتی بەڕێز عــەمید دیار، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بوون بەچەند بەشێکەوە لەلایەک هەوڵیاندا ڕێگری بکەن لەگواستنەوەی ئاگرەکە بۆ دوکانی تەنیشتیان تاوەکو زیانیان بەرنەکەوێت، لە لایەکی تریش چەند تیمێک خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بوون".

باسی لەوەشکردووە کە "تیمەکانی بەرگری شارستانی چەند کاتژمێرێک پێش ئەم ڕووداوە گەڕابوونەوە بنکەکانیان کە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێکی فراوان بوون لە ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ، بەڵام زۆر ماندوو نەناسانە هەوڵیاندا تاوەکو بە زووترین کات کۆنتڕۆڵبکرێت".


"خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە ئەوەی هەیە تەنها مادییە،" بەرگریی شارستانی دەڵێت.

me_ga.php?id=5585me_ga.php?id=5583me_ga.php?id=5584me_ga.php?id=5582