ناس کورد-
چوارچێوەى هەماهەنگى پێشوازى لە هەڵوێستى هاوبەشى پارتى و سوننەکان کرد کە دواى کۆبوونەوەکەیان لەهەولێر رایانگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چوارچێوەی هەماهەنگی (12-9-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاندووە، پێزانینی گەورەی خۆی بۆ هەڵوێستی نیشتمانی و دەستووری هاوپەیمانی سەروەری و پارتی رادەگەیەنێت دوای كۆبوونەوەكەیان لە هەولێر، كە تیایدا پابەندبوونیان بە بژاردەی دەستووری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دوای دروستكردنی كەشوهەوای گونجاو کردەوە لە ژێر چاودێری حکومەتێک کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت، لەگەڵ گەڕانەوەی دامەزراوە دەستوورییەکان بۆ پراکتیزەکردنی کارەکانیان.
چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیکردووەتەوە لەسەر بەردەوامبوونی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکان، گەڕانەوەی دامەزراوەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان، پێکهێنانی حکومەتێک بە دەسەڵاتی تەواوەوە، بە مەبەستی رزگارکردنی وڵات لە قەیرانی زیاتر.
چوارچێوەی هەماهەنگی دەشلێت، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پەلەکردن لە دروستکردنی هەلومەرجی گونجاو و دەستەبەرکردنی بەشداریکردنی هەمووان.
مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى و محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان و خەمیس خەنجەر سەرۆکى هاوپەیمانى سەروەرى (١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) لەکۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر جهختیان کردەوە لەسەر گرنگی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پێشوهخت دوای ئامادهكردنی مهرجه یاساییهكان و پێداویستیهكانیان بهپێی میكانیزمه دهستوورییهكان، پێش پێکهێنانی حکومەتێک کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی پەرلەمان لە کارەکانی تا وادەی هەڵبژاردن، ئەوەش بەپێی راگهیهندراوێکى نوسینگەى حەلبوسى .