گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم وادەی دابەشکردنی نەوتی سپیی ڕاگەیاند

2022.09.12 - 14:32
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم وادەی دابەشکردنی نەوتی سپیی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، لە مانگی (10)دا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 12-9-2022) ڕایگەیاند، "بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان راسپێردران."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ئەم مەبەستە، کەمال محمد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریدا دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاوڵاتیان لە مانگی داهاتوودا دابکرێت." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان( ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو  دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.