گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیاری نوێ لەبارەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت

2022.09.12 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیاری نوێ لەبارەی خوێندنی ئەمساڵ دەدرێت

ناس کورد-

بڕیارە وەزیری رۆشنبیری لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە و لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ھەژمارنەکردنی زمانی کوردی لە قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەبێت گفتوگۆ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نامیق هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 12-9-2022) ڕایگەیاند، "سبەینێ سێشەممە وەزیری رۆشنبیری و دوو راوێژکاری زمانی کوردی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ھەژمارنەکردنی زمانی کوردی لە قۆناغی 12 ئامادەیی کۆدەبنەوە."

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری (یەکشەممە 11-9-2022) ڕایگەیاند، پێشنیازکراوە شێوەزاری هەورامی لە ناوچە هەورامی نشینەکاندا جێگیر بکرێت، هەروەها پێشنیازیش کراوە بڕیاری هەژمارنەکردنی وانەی زمانی کوردی لە پۆلی 12ی ئامادەیی هەڵبوەشێتەوە."