ناس کورد-
مەلا مەزهەر خۆراسانى دەرکەوتنى بەڕێوەبەرى مزگەوتەکانى سلێمانى بەبێ سەرپۆش بە "سوکایەتى" دادەنێت و داوا لە بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى دەکات پێداچوونەوەى بەپەلە بکات لەو بارەیەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ (12-9-2022) وێنەى ژنێک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تەنى کە وەک بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لە ئەوقافی سلێمانی خۆى ناساندووە لەکاتى سەرپەرشتیکردنى کۆبونەوەی بەرپرسی مزگەوتەکانی پارێزگاکە.
مەلا مەزهەر (12-9-2022) لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەى بافڵ تاڵەبانى کردووە نوسیویەتى "ئەم وێنەیە لە سۆشیاڵ بڵاو بوەتەوە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوە وا دەردەکەوێت بەڕێوەبەر ی مزگەوتەکان و پشکنین بێت، ئەگەر ڕاست بێت جێگای گلەیی و جێگای ڕەخنە یە".
دەشڵێت "لەگەڵ ڕێزمان بۆ ئەم دادەیە کەدەبوو مادام فەرمانبەرە لەنێو دەزگایەکی پیرۆزە دەبوو حیجاب بوایە، نەدەبوو لەدەزگایەکی ئیسلامی و ئاینی بەسەری ڕوتەوە بێ حیجاب بەڕێوەبەری پیرۆزترین شوێن کەمزگەوتەکانە بوایە".
"ئەمە ئەوپەڕی سوکایەتی و لەنگییە بەرامبەرمزگەوتەکان کراوە سەرەڕای سوکایەتیەکی ڕون و ئاشکرایە بەرامبەر زانایان و مامۆستایانی ئاینی کوردستان و شاری سلێمانی هیوادارم پێداچونەوەیەکی زۆربەپەلە بۆهەموکەم وکورتی وهەڵەکان بکەن وزوربەزویی چارەیەکی گونجاویان بۆبدۆزنەوە"، مەلا مەزهەر وادەڵێت.
جیلان سەباح بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی (12-9-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لێپرسراوی مزگەوتەکانی سنوری ئەوقافی (سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزور) جەخت کرایەوە لەسەر، زیاتر خزمەت کردنی مزگەوتەکان لەڕوووی ئیداری و پاک و خاوێنی و پاراستنی کەل و پەلی مزگەوت و ڕەچاوکردنی تەندروستی و مەرجی بیناسازی، بەرزو نزمی بڵند گۆکان و ڕەچاوکردنی باری دەرونی هاوڵاتیان، پاراستنی ئاسایش و هێمنی نێو مزگەوت و بەهێز کردنی گیانی برایەتی و لێبوردەیی ناو نوێژخوێنان و ئامادەکردنی ئاماری مزگەوتەکان.