گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا شەڕى توندڕەوى بە کۆمپانیاکانى ئێنتەرنێت دەکات

2019.08.10 - 19:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا شەڕى توندڕەوى بە کۆمپانیاکانى ئێنتەرنێت دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى توندڕە‌وى به‌رپرسانى كۆشكى سپى و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى باڵاى كۆمپانیاكانى هێڵى ئێنته‌رنێت و تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و به‌رپرسانى كۆشكى سپیش دواى ڕوداوه‌كه‌ى ته‌كساس و ئۆهایۆ داوایانكرد چیتر تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نه‌بێته‌ شوێنى هاندانى توندوتیژى و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ری پێبگیرێت. . لە راگەیەندراوێکدا جۆ دیر وته‌بێژى كۆشكى سپى ڕایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ چۆن ته‌كنه‌لۆژیا بۆ دیاریكردنى سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسیه‌كانى توندڕە‌وى به‌كاربهێنرێت له‌ئه‌گه‌رى ڕودانیاندا، هه‌روه‌ها چۆن هاریكارى ئه‌و كه‌سانه‌ش بكرێت كه‌هه‌وڵى توندوتیژى ده‌ده‌ن و ڕێگرى له‌وانه‌ش بكرێت كه‌ده‌یانه‌وێت كارى تیرۆریستى ئه‌نجام بده‌ن. . وته‌بێژه‌كه‌ى كۆشكى سپى ڕاشیگه‌یاندووه :"هانى هه‌موو كۆمپانیاكانى ئێنته‌رنێت و تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندڕە‌وى و هاریكاریكردنى ئه‌وانه‌ى ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕە‌شه‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌بێ كۆت و به‌ندكردنى سه‌ربه‌ستیه‌كانیان". . كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌رپرسانى كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى ئێنته‌رنێت و تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دواى ڕوداوه‌كه‌ى ویلایه‌تى ته‌كساس و ئۆهایۆ دێت كه‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو ڕویداو ده‌یان كه‌س كوژران، له‌كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا دۆناڵد تڕە‌مپ تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كۆمپانیاكانى بوارى ئێنته‌رنێتى تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ى هۆكارێكن عه‌قڵه‌ نه‌خۆشه‌كان به‌ره‌و توندوتیژى په‌لكێش بكه‌ن. .