گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

سیستەمێکى نوێ بۆ موچەى خانەنشینان لەهەرێم راگەیەنرا

2022.09.12 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
سیستەمێکى نوێ بۆ موچەى خانەنشینان لەهەرێم راگەیەنرا

ناس کورد-

 

 سیستەمی بەڕێوەبردنی کاروباری خانەنشینی حکومی لەهەرێمى کوردستان راگەیەنرا، بەئامانجى بەڕێوەبردنی دۆسیەی خانەنشینان بە شێوەیەکی خێراتر و چاکسازیکردن لە لیستی دوو موچەکان و سرینەوەی ناوی دووبارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم سیستەمە بە هاوبەشی لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی پلاندانان، دەزگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئامادەکراوە لە پێناو بەرەوپێشبردنی کارگێری خانەنشینی حکومی، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

پێشەوا سەعید ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی دارایی،  لەسەرەتای ڕاگەیاندنی سیستەمەکەدا وتەی وەزیری دارایی پێشکەش کرد و وتی "کابینەی نۆیەم کە جێبەجێکاری یاسای چاکسازییە، یەکێک لە ئامانجە گرنگەکانی بە ئەلیکترونی کردنی دام و دەزگا فەرمیەکانە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی هەیە لە نەهێشتنی ڕۆتین لە دام و دەزگاکان".

 

لاى خۆیەوە، حازم ئیسماعیل ڕەمەزان بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا ڕایگەیاند "سیستەمی بە ئەلیکترۆنی خانەنشینی یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان کە خزمەتێکی باش پێشکەشی خانەنشینان دەکات".

 

وتیشى "لە ڕێگای ئەم سیستەمەوە هەر چواردە بەڕێوەبەرایەتی بە بەڕێوەبەریەتی گشتی خانەنشین دەبەسترێتەوە، ئەمەش هاوکار دەبێت لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی خانەنشینان بە شێوەیەکی خێراتر لە داهاتوودا. ئەم سیستەمە ناسنامەیەکی نوێ بۆ خانەنشینان دابین دەکات کە هەموو زانیاری لەسەر تۆمارکراو دەبێت".

 

هاوکات ئیرڤین هیکس کونسوڵى گشتى ئەمەریکا، باسی لە گرنگی پڕۆژەکە کرد کە هەنگاوێکی ئەرێنیه بۆ بەسیستەم کردنی دام و دەزگا حکومیەکان.

 

دەرئەنجام و سوودەکانی ئەم سیستەمە پێک هاتووە لە:

 

٭ چاکسازی کردن لە لیستی (2مووچەکان) و سرینەوەی ناوی دووبارە.

 

٭ کەم کردنەوەی ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینی.

 

٭ دەتوانین لە ڕێگای ئەم سیستەمە سەرژمێری تەواومان لەبەردەست بێت.

 

٭ دۆسیەی خانەنشینان بە ئەلیکترۆنی بەردەست دەبێت.

 

٭ زانیاری و داتا بەشێوەیەکی ورد و خێرا بەردەست دەبێت.