گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج بابەت

پەروەردە بابەتەکانى سێ رۆژى یەکەمى خوێندنى دیاریکرد

2022.09.12 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردە بابەتەکانى سێ رۆژى یەکەمى خوێندنى دیاریکرد

ناس کورد-

 

وەزارەتى پەروەردە رایگەیاند، لە سێ رۆژى یەکەمى ساڵى نوێی خوێندندا کە سبەینێ دەستپێدەکات پێنج بابەت دەخوێنرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان سیوەیلی وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە بە پێگەى فەرمى پارتى وت "ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو سێ رۆژی سەرەتا کە دەچن بۆ قوتابخانەکان بۆ خوێندن نیە، بەڵکو بۆ ھۆشیارکردنەوەی قوتابیان لە چەند بابەتێکی نوێ وەک ھەڵمەتێکی نیشتیمانی وەردەگرن لە ڕێی ئەوانەوە بۆ ھۆشیارکردنەوەی خانەوادەی قوتابیان".

 

وتیشى  "پێنج تەوەرمان کردۆتە بابەت بۆ ئەم سێ رۆژە، ئەوانیش خراپ بەکارھێنانی ئامێرە تەکنەلۆجیەکان، مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، بابەتی پەنا نەبردن بۆ چەک، بە فیڕۆنەدانی ئاو و پاراستنی ژینگەیە".

 

سیوەیلى رونیکردەوە "ئەم چەند بابەتە دەبنە دەستپێکی سێ رۆژی خوێندنی ساڵی نوێ وەک چالاکی لەقوتابخانەکان لەلایەن مامۆستایان و ڕێنماییکاران بابەتەکان دەگوترێتەوە، ھەروەھا چالاکی وەرزشی و ھونەری لە قوتابخانەکان ئەنجام دەدرێن".

 

باسى لەوەشکردووە، بەھەمان شێوە لەساڵی نوێ ٢٠٢٣ سەرەتای سێ رۆژی یەکەم ھەمان بابەت دووبارە دەکرێتەوە بەمەبەستی ھۆشیارکردنەوە و لەبیرنەکردنی ئەم بابەتانەی کۆمەڵگا".