گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهەرێم دەستگیرکرا

پیاوێک ژنەکەى پێشووى و کوڕەکەى کوشت

2022.09.11 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک ژنەکەى پێشووى و کوڕەکەى کوشت

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا کوژرانی ژنێک و کوڕەکەی لە شاری موسڵ ئاشکرا کرد، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەشى پشتڕاستکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەینەوا لە ڕاگەیەندراوێکدا، (١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) کە کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، “مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەینەوا توانیویانە ڕووداوی کوشتنی ژنێک و کوڕە تەمەن ١٨ ساڵەکەی ئاشکرا بکەن، لەناو ماڵەکەیاندا لە لای چەپی شاری موسڵ کە لەلایەن هاوسەرى پێشوویەوە بەچەقۆ کوژراون".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکە بە هاوكاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لەناو كەمپی (حەسەن شام) دەستگیركراوە، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر بەپێی ماددەی 406 ".

 

me_ga.php?id=41204