گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەرجى نوسینگە و پاسەوان

لاهور شێخ جەنگى رونکردنەوە لەسەر سکاڵاکەى دژى بافڵ تاڵەبانى دەدات

2022.09.11 - 17:17
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى رونکردنەوە لەسەر سکاڵاکەى دژى بافڵ تاڵەبانى دەدات

ناس کورد-

 

پارێزەرى لاهور شێخ جەنگى ڕەتیکردەوە لە سکاڵاکەیاندا لەسەر بافڵ تاڵەبانى، داواى خەرجیی نوسینگەی تایبەت و پاسەوانیان کردبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارێزەری تایبەتی لاهور شێخ جەنگی رونکردنەوەیەکدا (11-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "سەرلەبەری ئەو زانیارییانە ناڕاستن کە باس لەوە دەکەن گوایە لەو سکاڵایەی لە دادگا تۆمارمان کردووە لەبارەی دۆسیەی هاوسەرۆکی یەکێتیی داوای خەرجیی نوسینگەی تایبەت و پاسەوانەکانی لاهور شێخ جەنگى کرابێت".

 

جەختیشیکردووەتەوە، لاهور شێخ جەنگی بە هیچ جۆرێک لە سکاڵاکەیدا داوای لەو جۆرەی لە هیچ کەس و لایەنێک نەکردووە، بەڵکو داوای کردووە پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆیی پەسەندکراوی کۆنگرەی چواری یەکێتیی کێشەی هاوسەرۆکان بە یاسایی چارەسەر بکرێت.

 

پێشتر لە بڵاوکراوەیەکدا عەلی حەمەساڵح (یەکشەممە 11-9-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ دۆسیەی دادگایی لە نێوان هاوسەرۆکدا بووە (بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی) یەکێکیان سکاڵای تۆمارکردووە و داوای مەسروفاتی لەوی دیکە کردووەتەوە."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، " جگە لە نوسینگەی تایبەت و ستافی مووچە و پاسەوان، خەرجی یەک ڕۆژ بە ١٥٠ ملیۆن دانراوە، ئەگەر ئەوی دیکەش هەمان خەرجی هەبێت، واتە ٣٠٠ ملیۆن دینار بۆ یەک ڕۆژ."   

  

عەلی حەمەساڵح ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەمڕۆ دۆسیەکە لە سلێمانیەوە گواستراوەتەوە بۆ هەولێر."