ناس کورد-
نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان وردەكاری كۆبوونەوەى حەلبوسى و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سەروەری، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ئاشكرا كرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەکە (١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی، بە یاوەری سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری خەمیس خەنجەر، لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوونەتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دیدارەكەدا هەردوولا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق پێویستیی پەنابردن بۆ زمانی گفتوگۆی بنیاتنەر كردووە؛ بۆ زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکان و گەیشتن بە چارەسەرێک کە لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدا بێت، هەروەها پەیڕەوکردنی شێوازی دەستووری و یاسایی بۆ زاڵبوون بەسەر قۆناغی ئێستا.
ههروهها جهختیان كردووهتهوه لەسەر گرنگی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پێشوهخت دوای ئامادهكردنی مهرجه یاساییهكان و پێداویستیهكانیان بهپێی میكانیزمه دهستوورییهكان، پێش پێکهێنانی حکومەتێک کە دەسەڵاتی تەواوی هەبێت، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی پەرلەمان لە کارەکانی تا وادەی هەڵبژاردن، ئەوەش بەپێی راگهیهندراوهكه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "هەروەها هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردنی بنیاتنەر لە یەکگرتنەوەی بۆچوونەکان لەنێوان هەموو لایەنەکان، گرتنەبەری هەر هەنگاوێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی نەتەوەیی بکات، بەشداربێت لە ئاشتی کۆمەڵگا، و پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندی هاوڵاتیان". "
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە "هاوپەیمانی سەروەری و پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەش و وەرگرتنی هەڵوێستی هاوبەش کردووەتەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی دەکات".
لە بەرامبەردا لایەنەکانى چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ئاستى میدیا پێشوازییان لەو هەڵوێستە هاوبەشە کرد، وەک ڕێگەیەکی دەربازبوون لە بنبەستى سیاسی.