گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

یەکێتی وادەیەک بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکات

2022.09.11 - 09:14
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی وادەیەک بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکات

ناس کورد-

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات لەدوای چلەی ئیمام حوسێن دانیشتنی پەرلەمان ببەسترێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (11ی ئەیلولی 2022) وتی، "هەنگاوەكانی داهاتووی پرۆسەی سیاسی پەیوەندی بە جموجۆڵەكانی رەوتی سەدرییەوە هەیە، هەوڵێکیش هەیە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان و تەواوكردنی پێكهێنانی حكومەت بەپێی چوارچێوە دەستوورییەكان".

 

ئاماژەی بەوەدا کە "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ کۆدەنگی نیشتمانییە بۆ چارەسەرەکان" و پێشبینی دەکات "دانیشتنی پەرلەمان لە دوای چلەی ئیمام حوسێن" ئەنجام بدرێت.

 

جەختیشی كردەوە كە حزبەکەی "لەگەڵ هەر پێشنیازێكدایە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی" و روونیشیكردەوە "كێشەكە بە چارەسەرکردنی كاندیدی سەرۆككۆمار کۆتایی نایەت، بەڵکو ناکۆکی سەدرییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی کرۆکی کێشەکانە".

 

دووپاتی كردەوە كە "كاندیدی یەكێتیی نیشتمانی بەرهەم ساڵحە، و كۆبوونەوەكانی نێوان یەكێتی و پارتی دیموكراتی کوردستانیش بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بەردەوامە."